کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لە بەیانی ئەمڕۆوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەنەبوون مامەڵەکانی هاوڵاتییان راییبکەن و بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.

هەربەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای دەوامدا ژمارەیەک کارمەند کاریان کردووە، بەڵام دواتر ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێهێشتووە و کارکردنیان راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
Total
0
Share