ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە کراونەتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، “ئەمڕۆ ڕێککەوتی 7ی مانگ لەلایەن بەشی کارگێڕیی هۆتێل ( گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر، ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هۆتێلەدا، دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاوڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتە بە ناوی (موسا بابە خانی)”.

ئاسایشی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە و لە ئاییندەدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکەن.

ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر دوای ئەوە دێت ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاب، “حیزبی دێموکراتی کوردستان” تیرۆركردنی ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەكەی لە هەولێر ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

حیزبی دێموکراتی کوردستان تیرۆركردنی ئەندامێكی لە هەولێر ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بەرزان قادر خەڵوز: لە پەیجە ساختەكانەوە بەناوی منەوە قسەدەكرێت و من بێبەرییم لێی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share