میسر.. دوو هاوسەر لە مانگی هەنگوینیدا بەشێوەیەكی نامۆ خۆیان كوشت

لە وڵاتی میسر ڕوداوێكی نامۆ سەرنجی میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاكێشا، ئەوەش خۆكوشتنی دوو هاوسەری نوێ بوو بە یەك شێوازی خۆكوشتن.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز كە ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە و پشتی بە میدیاكانی میسر بەستووە، لە یەكێك لە شوقەكانی ناوچەی هەرەم لە پارێزگای جیزە، لە قاتی چواری شوقەكەوە ژنێك خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بەدوایدا هاوسەرەكەی بە هەمانشێوە خۆی فڕێداوە.

لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە ئەو زانیارییانەی، ئەو دوو هاوسەرە نوێیە كێشەی خێزانییان هەبووە، لەكاتێكدا لە مانگی هەنگوینیدا بوون.

بەگوێرەی پێگەی “اليوم السابع” پیاوەكە تەمەنی 17 ساڵە و ژنەكەش تەمەنی 15 ساڵە، لەڕێی پارێزەرێكەوە گرێبەستی هاوسەرگیرییان بۆ دەركراوە.

وردەكاریی ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە، لەكاتی دەمەقاڵەدا پیاوەكە ڕێگەی نەداوە هاوسەرەكەی ماڵەكە جێبهێڵێت، ئەویش چووەتە چێشتخانەكە و چەقۆیەكی گرتووەتەدەستییەوە.

لەو كاتەدا خەسووی كچەكە هەوڵیداوە چەقۆكە لە بوكەكەی وەربگرێت و لە ئەنجامدا دەموچاوی خەسووی بریندار كردووە، بەوهۆیەشەوە پیاوەكە لە هاوسەرەكەی داوە، پاش ئەوە ژنە 15 ساڵانەكە خۆی لە شوقەكەیانەوە خستووەتە خوارەوە، لە هەمان پەنجەرەوە دوابەدوای هاوسەرەكەی پیاوەكەش خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.

هەردوو هاوسەرە نوێیەكە گیانیان لە دەستداوە و تەرمەكانیان لە پزیشكی دادە و پۆلیسی میسریش لێكۆڵینەوەكانی لە ڕوداوەكە بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سلێمانی ڕاگیرا

بابەتی دواتر

پیاوێکی ئێرانی لە باخچەی ماڵەکەیدا گڵکۆیەکی بۆ مارادۆنا دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share