تویتەر 20 ملیار دۆلار زیانی بە كۆمپانیایەكی دەرمان گەیاند

كۆمپانیایەكی بەناوبانگی دەرمان، بەهۆی تویتەرەوە پشكەكانی دابەزین و زیانی 20 ملیار دۆلاری بەركەوت.

دوای ئەوەی تویتەر رایگەیاندبوو كە بەكارهێنەران دەتوانن لە بەرامبەر پارەدا هەژمارەكانیان ڤێریفای بكەن، كۆمپانیای بەناوبانگی “ئیلی لیلی” كە دەرمانی پزیشكی دروستدەكات زیانی بەركەوت.

هۆكاری زیانەكە ئەوە بوو دوای ئۆفەرەكەی تویتەر، هەژمارێك بە ناوی كۆمپانیاكەی پیشەسازیی دەرمانەوە تویتێكی كرد و نووسی، “بە جۆشەوە رایدەگەیەنین ئێستا ئەنسۆلین بەخۆڕاییە”.

پێش ئەوەی دەربكەوێت هەژمارەكە ساختەیە و بلۆكبكرێت، تویتەكە دەیان هەزار جار بڵاوكرایەوە و دەستاودەستی پێكرا، بەو هۆیەوە دوای چەند كاتژمێرێك پشكی كۆمپانیای “ئیلی لیلی” زۆر دابەزی و 20 ملیار دۆلار زیان بەر كۆمپانیاكە كەوت.

بابەتی پێشتر

گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ بینینی باوكی گوازرایەوە بۆ ئامەد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share