شكانی كوپێك ژن و پیاوێكی دەوڵەمەند كرد

ژن و پیاوێك بە شكانی كوپێكی قاوە، گەنجینەیەكی گرانبەهایان لەژێر چێشتخانەی ماڵەكەیاندا دۆزییەوە.

ژن و پیاوەكە دانیشتووی شاری یۆركشایەری بەریتانیان، كوپێكی قاوە لە چێشتخانەكەیاندا بەربووەتەوە و لەگەڵ شكانیدا، پارچەیەكی بچووكی كاشیی چێشتخانەكەی شكاندووە، ئەوەش دەلاقەیەك بووە بۆ ئاشكرابوونی گەنجینەیەكی پڕ لە دراوی دێرینی گرانبەها.

بەپێی میدیای بەریتانی، كاتێك پیاوەكە هەوڵی چاككردنەوەی شوێنەكەی داوە، لەژێر زەویی چێشتخانەی ماڵەكەیاندا 264 پارچە دراوی دێرینی لەناو كوپێكی گڵیندا دۆزیوەتەوە.

دوای پەیوەندیكردن بە كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی فرۆشتنی كەلوپەلی مێژووییەوە، دەركەوتووە مێژووی ئەو دراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1610 – 1727ی زایینی و بەهای ئێستایان 754 هەزار پاوەندی بەریتانییە.

بابەتی پێشتر

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

هۆزی ئەمیشەکان کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share