دیارترین نیشانەکانی کەمی یۆد لە جەستەدا

زیادبوونی لە ناکاوی کێش یەكێكە لە نیشانەكان

یۆد دۆخ و کارکردنی غودەی دەرەقی و هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی جەستە رێکدەخات و کەمبوونەوەشی مرۆڤ توشی کێشەی تەندروستیی دەکات.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی میدیک فۆرم دیارترین نیشانەکانی کەمی یۆدی لە جەستی مرۆڤدا بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:

– بە بەردەوامی هەستکردن بە سەرما.

– ماندوێتی بەردەوام و درێژخایەن.

– وشكبوونی پێست و تووشبوون بە خوران و کێشەکانی قژ.

– قەبزبوون و دابەزینی چالاکی گەدە و قۆڵۆن.

– زیادبوونی لە ناکاوی کێش کە بە هۆی خاوبوونەوەی کرداری زیندەپاڵەوە کالۆرییەکان درەنگتر دەسوتێن.

بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ مایکرۆگرام یۆد هەیە و ڕۆڵی سەرەکی لە گەشەی مێشكی مرۆڤ و کرداری زیندەپاڵ هەیە و پێکهاتەی سەرەکی غودەی دەرەقییە و کەمی ئەو کانزایەش دەبێتە هۆی تێكچوونی جەستە و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share