ڤایرۆسی چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆ لە پۆرتوگال دەدات

چاوپێکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ پێرس مۆرگان لێکەوتەی خراپی لەسەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دەبێت.

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی کۆبوونەوەی یاریزانانی پۆرتوگال، کریستیانۆ و برونۆ فێرناندێز بەشێوەیەکی ساردوسڕ مامەڵە لەگەڵ یەکتردا دەکەن، تەنانەت کریستیانۆ بە چاوی سەرسوڕمانەوە لە هاونیشتمانەکەی دەڕوانێت.

هاندەرانی پۆرتوگال پێیانوایە، چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆ و دژایەتیکردنی مانچستەر یونایتد، مشتومڕی لەنێوان یاریزانانی پۆرتوگالدا دروستکردووە و بووەتە هۆی کاڵبوونەوەی پەیوەندیی یاریزانەکە لەگەڵ برونۆ فێرناندێز و ڕەنگە دیێگۆ دالۆتیش بگرێتەوە، بەوپێیەی هەرسێ یاریزانەکە لە مانچستەر یونایتد یاریدەکەن.

کریستیانۆ لە دوایین چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕاهێنەر و ئیدارە و چەند یاریزانێکی یونایتد فشاریان لەسەر دروتسکردووە بۆ ئەوەی لە مانچستەر یونایتد بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
Total
0
Share