گواردیۆلا گەڕایەوە پێشەنگ

لە هەفتەى 11ی خولی ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى بۆرنمۆسی کرد.

مانچستەر سیتی ڕەحمی بە میوانەکەى نەکرد و شەش گۆڵی بەرامبەر تۆمارکرد.

جیریمی دوکۆ ئەستێرەى یارییەکە بوو، گۆڵێکی کرد و چوار گۆڵی دروستکرد.

گۆڵەکانی سیتی ، بێرناردۆ سێلڤا دوو گۆڵی کرد و ئەوانی تریش دوکۆ و ئاکانجی و ڤۆدین و ئاکی کردیان.

بەو بردنەوەیە سیتی کۆی خاڵەکانی بۆ 27 خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

  ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا…
Total
0
Share