(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان جیاوازی لەگەڵ میلان بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە

یانەی ئەی سی میلان بۆ دووەمجار لەسەریەک یەکسانبوونی تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان یەکسانبوونێکی دیکەی بەرانبەر جێنەوا تۆمارکرد.

ئەمشەو میلان لە یاریگای لویجی فێراریس بووە میوانی یانەی جێنەوا و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکانی جێنەوا لە خولەکەکانی 48 و 60 لەلایەن ماتیا دیسترۆ (دوو گۆڵ)، هەروەها گۆڵەکانی ڕۆسۆنێری لە خولەکەکانی 52 و 83 لەلایەن داڤید کالابیریا و پیێر کالولو تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یاری لوتکەی کالچیۆی لە ناپۆلی بردەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی 73 بە لێدانی سزا لەلایەن ڕۆمێلۆ لوکاکۆ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە (28) خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەردەوامبوو، ئینتەرمیلانیش ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (27) و جیاوازی نێوانیان بۆ یەک خاڵ کەمبووەوە.

ئەنجامەکانی دیکە:

فیۆرنتینا 1-1 ساسولۆ

پارما 0-0 کالیەری

سپیزیا 2-2 بۆلۆنیا

هیلاس ڤیرۆنا 1-2 سامپدۆریا

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن 2-1 ڤۆلفسبۆرگ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە کۆتا ساتدا تۆتنهامی کوتا بەزەویدا و لوتکەی پریمەرلیگی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share