کێ جێگەی کۆستا دەگرێتەوە؟ ڕاداری ئەتلەتیکۆ لە ئیتاڵیا گۆڵکارێکی گرتووە

میلیک داواکراوی سەرەکی ئەتلەتیکۆ مەدریدە بۆ شوێنگرتنەوەی دیێگۆ کۆستا

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی دیێگۆ کۆستاوە دووچاری کێشەی تەکنیکی دەبێت و بە ناچارییەوە ڕوویان لە ئیتاڵیا کردووە بۆ دابینکردنی جێگرەوەیەک.

هێرشبەری ئیسپانی – بەرازیلی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دیێگۆ کۆستا لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە پێشوەخت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

بەڕێوبەرانی ڕۆخی بلانکۆس بە نیازبوون بۆندی هێرشبەرە سەرکێشەکە نوێنەکەنەوە و هاوینی داهاتوو جێگرەوەیەکی گونجاوی بۆ دابین بکەن، بەڵام ترسیان لەوەبوو ناوبراو لەڕووی یاساییەوە ڕوبەڕوی ئاستەنگیان بکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە لە ئێستادا قایلبوونی کۆستا هەمووانی شۆک کردووە و بەرپرسانی یانە مەدریدیەکە بە هەلێکی گونجاوی دەزانن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان، هەر بەم هۆیەشەوە ڕێگرییان لێنەکردووە و دانوستاندنیان بۆ کۆتاییهێنانی پەیوەندی نێوانیان دەستپێکردووە، بەڵام کێشە ئەوەیە کە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەدا هیچ بڕە پارەیەکیان دەستناکەوێت.

دیێگۆ کۆستا بەهۆی لویس سوارێزەوە پێگە سەرەکیەکەی لەدەستداوە و بەدوای ئەزموونێکی باشتردا دەگەڕێت

بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینە لە ئەژمارەکانی ئاتلەتیدا، ئینریکی سیریزۆ و هاوەڵانی بڕیاریانداوە بە شێوازی خواستن هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک بدەن، ئەو یاریزانەش کە دەستنیشانکراوە ئارکادیۆز میلیکی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی ناپۆلییە.

میلیک لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ ناپۆلی کۆتاییدێت، زەحمەتە یانە ئیتاڵیەکەی بە شێوەی خواستن دەستبەرداریبن، لەهەمان کاتدا سەرۆکایەتی یانە شینە ئاسمانیەکەی ئیتاڵیا خوازیارە بە بڕێکی کەم یاریزانەکە ئاڕاستەی مەدرید بکات، تاوەکو پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسی ڕکابەرەوە نەکات.

بابەتی پێشتر

باری لەناكاو لە بەغداد درێژ كرایەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share