لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 24 هەزار بیری هەڵكەندراوی ئاو هەن

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەرسێ بواری كشتوكاڵ، ئاوی پاكی خواردنەوە و پیشەسازی 24 هەزار و 410 بیری هەڵكەندراو هەن و ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی دروستكردووە،

كاروان سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، لە ماوەی ڕابردوو لە كەرتی سەرچاوەكانی ئاو، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، كە بەشێكیان كارەكانیان تەواو بووە و بەشێكیشیان كارەكانیان تەواو نەبوون و بە‌ كۆی گشتی 76 پڕۆژە بە گوژمەی 514 ملیار و 893 ملیۆن دینارە هەبووە كە بەم شێوەیە دابەشكراوە:-

– پڕۆژەی ئاودێریی تەواوكراو: 4 پڕۆژە‌، بە گوژمەی 2 ملیار و 893 ملیۆن دینار.

– پڕۆژەی تەواونەكراو كە ( 1-99% )یان تەواوكراو: 24 پڕۆژە‌، بە گوژمەی 71 ملیار دینار.

– پۆندی تەواوكراو: 5 پۆند، بە گوژمەی ملیارێك دینار.

– پۆندی تەواونەكراو كە (20-71%) یاخود تەواوكراو: 13 پڕۆژە.

– نەخشەسازیی پۆند: 30 پڕۆژە‌ بە گوژمەی 440 ملیار دینار.

37 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ساڵی 1991ـەوە تا 6 مانگی ڕابردوو، 118 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دروستكردنی 37 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغ داوە، كە نزیكەی 26 ملیار دیناریان تێدەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا كۆتایی ساڵی 2021 ئاماری بیرە هەڵكەندراوەكان بریتی بوون لە 24 هەزار و 410 بیری جیاواز لە سێكتەرەكانی ئاوی پاكی خواردنەوە، كشتوكاڵ، پیشەسازی.”

بابەتی پێشتر

هاوژینی محەمەد حەلبووسی سەرپەرشتیی هەڵمەتێكی نەمام ڕواندن دەكات 

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی رووداوەكەی سپایكەر لە لوبنانەوە دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share