شیروان میرزا: حکومەتی عێراق دەیەوێت دۆسیەی نەوت لە هەرێم وەربگرێتەوە

شیروان میرزا رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەیەوێت دۆسیەی نەوت لە هەرێم وەربگرێتەوە و بیانوو دروستدەکات.

شیروان میرزا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەیەوێت بۆ رۆژێکیش بێت نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە بفرۆشێت، بەو مانایەی دەیەوێت دۆسیەی نەوت لە هەرێم وەربگرێتەوە و ئەوانەی دیکە کە دەوترێن زیاتر لە بیانوو دەچن.

وتیشی، ئەو کەسانەی لە لیژنە هاوبەشەکەدان کە دوێنێ پێکهێنران کەسانی شارەزان لە دانوستاندا، هەرچەندە بەپێی رەشنووسەکان هەرێم و بەغداد لێکنزیک نین، ئومێدم وایە بە عەقڵیەتێکی کراوەوە دانوستان بکەن و بگەن بە چارەسەرێکی مامناوەند.

جەختیشیکردەوە، لەرووی واقعییەوە ئەو رەشنووسەی رێککەوتنەی هەرێم ئامادەیکردووە گونجاوترە بەراورد بەو رەشنووسەی حکومەتی فیدراڵ ئامادەی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share