لە چەمی رێزان مینی پاسێک وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە گەورەدێ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بە سەختی برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گوندی گەورەدێی نزیک چەمی رێزان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بە سەختی برینداربوون و دۆخی هەندێکیان ناجێگیرە.

وتیشی، گوماندەکرێت گەشتیارەکان لە نەتەوەی عەرەب بن و بۆ گەشت سەردانی ناوچەکەیان کردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،…
Total
0
Share