مەنجەڵ و تاوە کۆنەکانی چێشتخانەکەت ملیۆنان مایکرۆ پلاستیکت بۆ دەگوازنەوە

شارەزایان جەخت لە چۆنێتیی ئەو کەلوپەلانە دەکەنەوە کە لە چێشتخانەکانماندا بەکاریاندەهێنین و کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ پشتڕاستدەکەنەوە.

تاوە و مەنجەڵ لە کەرەستە سەرەکییەکانی چێشتخانەن بۆیە بەکارهێنانی ئەو کەرەستانە دوای ماوەیەکی زۆر دەبنە هۆی نیگەرانی و مەترسیی تەندروستی.

زانایانی زانکۆی نیوکاسڵ و زانکۆی فلندەرز لە ئوسترالیا جەختدەکەنەوە، کاتێک تاوە و مەنجەڵ دەڕوشێن و کۆن دەبن نابێت بەکاربهێنرێن چونکە دەبنە سەرچاوەی پیسبوونی خۆراک.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات، بەکارهێنانی تاوە و مەنجەڵی کۆن و ڕووشاو دەبێتەهۆی گواستنەوەی زیاتر لە 2.3 ملیۆن مایکرۆ پلاستیک بۆ ناو خۆراکەکە و ژەهراویبوونی.

هۆشداریش لەبارەی مەنجەڵ و تاوەی تیفاڵەوە دەدات کە لە ئەگەری ڕووشان و کۆن بوونیدا بۆیە و وەردە پلاستیکەکان دەگوازێتەوە بۆ خۆراکەکە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیی ئەو جۆرە کەلوپەلانە دەبێت توێژینەوەی زۆریان لەبارەوە بکرێت تاوەکو مەترسییە زۆرەکانی ئاشکرابکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە بەکارهێنانی تاوە و مەنجەڵە کۆنەکان دووربکەوینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share