ژنێك دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەركەوت هاوسەرەكەی ژنە

ژنێكی ئیندۆنیسی سكاڵای تۆماركرد، دەڵێت دوای 10 مانگ لە دەستگیرانداری بۆی دەركەوتووە هاوسەرەكەی ژنە.

میدیای ئیندۆنیسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و لە وردەكاریی چیرۆكەكەدا هاتووە، دوو دەستگیرانەكە سەرەتا لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكی ژووانگرتنەوە یەكتریان ناسیوە، دواتر یەكدییان بینیوە و تەنانەت ژنەكە هەفتەیەك لای ئەو كەسە ماوەتەوە كە پێیوابووە پیاوە و خزمەتی دایك و باوكە نەخۆشەكەی كردووە، دواتر هاوسەرگیرییان كردووە.

ئاشكرابوونی ڕاستییەكە دوای ماوەیەكی زۆر لە سەرهەڵدانی گومانەكان بووە، ماڵی كچەكە بە میدیایان وتووە، “گومانمان لە زاواكەمان دەكرد، چونكە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە پزیشكی مێشك و دەمارە و دەرچوونی زانكۆی نیویۆركە، كەچی كاتەكانی بێكاری و پشووەكانی زۆربوون و بە ئارەزووی خۆی دەهات و دەچوو”.

دایكی بووكەكە دەڵێت، “لەپڕ ئەوەم بە بیردا هات كە بۆچی زاواكەم هەرگیز جلەكانی داناكەنێت؟! تەنانەت ئەو كاتانەی كەسانی تر لە ماڵەكەدا هەبووبان بە جلەكانی بەرییەوە خۆی دەشت”.

لەگەڵ زۆربوونی گومانەكاندا، ژنەكە داوا لە دەستگیرانەكەی دەكات پشكنین بكات چونكە “سنگی بەرزە” و ترسی هەبووە لەوەی نەخۆش بێت، بەڵام وەڵامەكەی ئەوە بووە كە گرفتی هۆرمۆنی هەیە و هەڵكەوتەی لەشی بەو شێوەیەیە، سەرئەنجام دوای مشتومڕێكی زۆر ژنبوونی زاواكە دەركەوتووە و دەستگیرانەكەی سكاڵای تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری ڕاگرتنی ئینتەرنێتی جێبەجێكرد

بابەتی دواتر

لایپزیک دەرگای نکونکوی لە یانە زەبەلاحەکان داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share