وێنە.. یەکێک لە گەورەترین حەشارگەکانی ئاژەڵی وشککراوە دەدۆزرێتەوە

پۆلیسی ئیسپانیا یەکێک لە گەورەترین حەشارگەکانی ئاژەڵی وشککراوە لە ئەوروپا دەدۆزێتەوە.

ئاژەڵە وشککراوەکان لە عەمبارێکی زەبەلاحدا دۆزراونەتەوە و زیاتر لە 400 جۆر ئاژەڵی دەگمەنیان تێدابووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیسپانیا، لە شاری ڤالێنسیا زیاتر لە هەزار ئاژەڵی وشککراوە لە عەمبارێکی پیشەسازیی گەورەدا دۆزراونەتەوە، کە زیاتر لە 400 جۆر ئاژەڵی دەگمەنیان تێدابووە و هەندێکیان لە ئێستادا قڕ بوون و نەماون.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خاوەنی حەشارگەکە قەرارە بە تۆمەتی کاری قاچاخ و تاوانی پەیوەندیدار بە ڕووەک و ئاژەڵانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام هێشتا دەستگیرنەکراوە.

لێکۆڵەران بەهای ئاژەڵە وشککراوە دۆزراوەکان بە نزیکی 32 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share