بانكی رافیدەین لە عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بڕی دوو ملیۆن دینار وەكو پێشینە بەو فەرمانبەرانە بدرێت كە دەیانەوێت گەشتی عەمرە ئەنجامبدەن و چەند مەرجێكیش بۆ پێدانی ئەو پێشینەیە دیاریكراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، كە هەشت مەرجی بۆ پێدانی پێشینەی عەمرە بەو كەسانە دراوە كە خوازیارن گەشتی عەمرە ئەنجامدەدەن و تێیدا هاتووە، پێویستە ئەو كەسەی داوای پێشینەكە دەكات فەرمانبەری هەمیشەیی دەوڵەت بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پارەكە لە ماوەی 20 مانگدا لەو كەسە وەردەگرێت سودی لەسەر نییە، بەڵام پێویستە فەرمانبەرەكە هەژماری لە بانكی رافیدەین هەبێت.