بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت مووچەکەیان سەروو ملیۆنێک دینارە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک مووچەی مانگانەی سەروو ملیۆنێک و 500 هەزار دیناربێت، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.

ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، “لە قۆناغەکانی داهاتوو گۆڕانکاریی گەورە بەسەر میکانیزمی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییاندا دەهێنین، دادپەروەرانە نییە فەرمانبەرێک مووچەکەی سەروو ملیۆنێک و 500 هەزار دیناربێت بخرێتە ئاستی کەسێکەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی جێگیریی دارایی نییە”.

دەشڵێت، “سیستمی بەشەخۆراکی مانگانە لە ساڵی 1990ەوە دامەزراوە، ئەو سەردەمە سەرچاوەکانی بژێویی خەڵک سنوورداربوون، بەڵام ئەمڕۆ بارودۆخەکە تەواو جیاوازە، کەسانێک هەن مووچەکانیان نزیکە لە دوو ملیۆن دینار و بەشەخۆراکی مانگانەش وەردەگرن، ئەمەش دادپەروەرانە نییە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ سلێمانی ڕەتدەكرێـتەوە بۆ زۆنی ئەولا بە لێشاو دادەمەزرێندرێن

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ تەندروستیی سلێمانی ڕەتدەكاتەوە و بۆ…
Total
0
Share