رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق درێژدەکرێتەوە؟

جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوەکو سێ مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.

حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر رێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی کردبوو کە سێ مانگ جارێک رێککەوتنی نەوتیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نوێبکرێتەوە.

دەشڵێت، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە، رێککەوتنی نەوتیی نێوانمان تاوەکو 31ی ئازاری 2026 درێژکردەوە.

ئاماژەی بەشکرد، ئێستا رۆژانە بەتێکڕا 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت و 50 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن. مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share