ئەو خۆراكانەی بۆ تەندروستیی ددانەكان بەسوودن

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، تەندروستیی ددانەكان پێویستی بە خواردنی ماسی، چەرەسات و سەوزە گەڵادارەكان هەیە.

ئیڤان مۆسۆرۆڤ پسپۆڕی پزیشكی و نەشتەرگەریی ددان دەڵێت، دۆخی تەندروستیی ددان پشت بە سیستمی خۆراكیی مرۆڤ دەبەستێت.

دەشڵێت، لەپێناو پاراستنی دۆخی تەندروستیی ناودەم، پێویستە ماسی و بەرهەمە دەریاییەكان بخورێت. هەروەك دەكرێت چەرەسات، گێزەر و سەوزە گەڵادارەكان بۆ سیستمی خۆراك زیادبكرێت، بەهۆی ئەوەی هاریكاردەبن لە لابردنی كلسی كەڵەكەبوو لەسەر ددانەكان.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە، هێلكەی مریشك و كوڵەفرە بەهەمان شێوە سوودبەخشن بۆ تەندروستیی ددان، هەروەها میوە و سەوزە رەقەكان شێلانی پێویست بۆ پوك دەكەن و سوودمەندن.

هەمووكات شیرینی زیانبەخشن نییە، وەك ئەوەی ئیڤان دەیڵێت و روونیدەكاتەوە، هەنگوین و میوە شیرینەكان، ماددەی سروشتین، بۆیە پێویستە لەنێو سیستمی خۆراكدا بن و سوودبەخشن بۆ ددانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد…
Total
0
Share