توێژینەوەیەکی نوێی ئوستراڵی ئەوەی دەرخستووە کە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە، کاریگەریی نەرێنیی بەرچاوی لەسەر دڵ هەیە.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی سیدنی ئەنجامدراوە، دەریخستووە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە راستەوخۆ کاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕانی بونیاد و فەرمانی ماسولکەی دڵ، ئەمەش روونیدەکاتەوە ئەوانەی گرفتاری ئەم دۆخەن، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە.
زاناکانی ئەو زانکۆیە بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە وزەیەکی کەمتریان هەیە و وزەیەکی کەمتریش بەرهەمدەهێنن، ئەمەش وادەکات ئەو پڕۆتینانەیان کەمترببنەوە کە بەرپرسن لە چوونەوەیەکی ماسولکە و شانەکان، هەموو ئەمانەش توانای دڵ بۆ پاڵنان بە خوێنەوە کەمدەکەنەوە و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاتردەکەن.
زاناکان درکیشیان بەوەکردووە، نەخۆشیی شەکرە سەرچاوەی وزەی خانەکان ناهێڵێت و هەستیاریی پڕۆتینەکان لە گواستنەوەی گلوکۆز بۆ خانەکانی دڵ، کەمدەکاتەوە، لە ئەنجامیشدا، دەکەوێتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە.