پشکنینێکی سادەی خوێن دەتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە ئاشکرابکات

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی بەریتانی ئاشکرای کرد، پشکنینێکی سادەی خوێن کە پێی دەوترێت، بایۆپسی شلە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لەو کەسانەدا دەستنیشان بکات کە ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زۆرە.

پسپۆڕان دەڵێن، ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت رێگەخۆشکەربێت بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە.

ئەم دەستکەوتە پزیشکییە کە بۆ زانکۆی ئۆکسفۆرد دەگەڕێتەوە، پشکنینێکی سادەی خوێن کە دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا نزیکەی 50 جۆری شێرپەنجە دەستنیشان بکات.

تاقیکردنەوەی بایۆپسی شلەی خوێن، دەتوانێت یارمەتی خێراکردنی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بدات لەڕێگەی زوو دۆزینەوەی DNA ی گرێ یان خانە شێرپەنجەییەکان.

بەپێی ئەو تاقیکردنەوە کە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، لە پشکنینەکەدا دەرکەوتووە کە لە هەر سێ جۆرە شێرپەنجەیەک کە هەیانە دوو جۆری شێرپەنجە دەستنیشانکردووە، پشکنینەکە سەرکەوتووبووە لە دیاریکردنی شوێن و سەرچاوەی شێرپەنجە بە رێژەی نزیکەی 85%.

ئەم توێژینەوەیە هەنگاوی یەکەمە بۆ تاقیکردنەوەی رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە ماوەیەکی پێشوەختەدا بۆ کۆنترۆڵکردنی، هەرچەندە هێشتا پشکنینەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت بۆ جێبەجێکردن، بەڵام توێژەران پێیانوایە شۆڕشێکی پزیشکی بێ وێنەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share