بەنزین و گاز هەرزاندەبن

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی هەر لیترێك بەنزین و گازوایل لە شاری سلێمانی 50 دینار دادەبەزن.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی 50 دینار لە هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و گازوایل كەمدەبێتەوە.

بەپێی وتەی بەهمەن شێخ قادر، بڕیارەكە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێدەكرێت و هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ هەرزانبوونی سووتەمەنی لە بۆرسەی جیهانی، كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین لە ناوخۆدا و بوونی بڕێكی زۆری بەنزین.

لە ماوەی مانگێكدا ئەمە سێیەم جارە نرخی بەنزین كەمدەبێتەوە و بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە، لیترێك بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە 925 دینار و لیترێك بەنزینی جۆری موحەسەن دەبێت بە 1125 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share