ڤیدیۆ.. دژەتیرۆر دوو تیرۆرستی لە سلێمانی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر دانپێدانانی دوو تیرۆرستی بڵاوکردەوە، کە لە سنورەکانی کەرکوک و حەمرین هاوکاری داعشیان کردووە و چەندین چالاکیان هەبووە.

ئەو دوو کەسە کە ناویان “فراس یوسف ساڵح و بەرزان عامر شکر”ە لە سلێمانی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراون، لە کاتێکدا هەوڵی ئەوەیانداوە خۆیان بگەیەننە تورکیا.

لە دانپێدانانەکاندا، ئەو دوو ئەندامەی داعش ئەوە ئاشکرادەکەن، کە لە نزیک کەرکوک و ناحیەی مەیدان و ناوچە جێناکۆکەکان چالاکییان هەبووە و هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردووە.

ئەو دوو ئەندامەی داعش، دوای ئەوەی خۆیان گەیاندووەتە سلێمانی و ویستویانە بە قاچاخ بگەنە وڵاتی تورکیا، بەڵام مانگی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: سەرۆك كۆمار دەستی لە كارەكانمان وەرنەداوە

بابەتی دواتر

چۆن خەیاڵەکان دەبن بە ڕاستی؟!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share