چاودێریی بازرگانی: کەمی خواست هۆکاری زۆربوونی خۆراکی ماوەبەسەرچووە

چاودێری بازرگانیی سلێمانی ئاماژە بۆ زۆریی بڕی خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، یەکێک لە هۆکارەکانی بۆ کەمی خواست لەسەر خۆراک لەلایەن هاوڵاتییان و مانەوەی خۆراک لە کۆگاکان دەگێڕێتەوە، کە ئەوەش زیانی ئابووریی زۆری هەیە.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە یەک ملیۆن تۆن خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە.

لەوبارەیەوە سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو بڕە ساڵانە هەن هەرچەندە دڵنیاییدا کە بڕەکە زۆرە بەڵام هۆکارەکەی بۆ زۆریی خۆراک و دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەگەڕێتەوە.

وتی، ئەو بەشەخۆراکەی ئەمساڵ دابەشکراوە لەمساڵدا هۆکار بووە بۆئەوەی خواست لەسەر کڕین لە بازاڕەکاندا کەمبکاتەوە بەوەش خۆراک لە کۆگاکاندا ماوەتەوە.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەسەرچوونی ئەو بڕە زۆرە ناهاوسەنگییە لەنێوان بڕی هاوردەکردنی خۆراک و ئاستی خواست لەسەری، بۆیە دەبێت ئەو هاوسەنگییە ڕابگیرێت.

هەروەها دڵنیاییدا لەوەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرە قەیرانی خۆراک دروستناکات چونکە بڕێکی زۆری خۆراک لە کۆگاکاندا هەن، بەڵام لەهەمان کاتدا کێشەیەکی ئابورییە و زیانیی ئابوریی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوانەی خۆراکیان هەیە زۆر جار داوایانکردووە ڕێگەیان پێبدرێت خۆراکەکان ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت چونکە “ئێمە دەمانەوێت خۆراک لە کۆگاکاندا هەبێت بۆئەوەی مەترسییە جیهانییەکانی کەمیی خۆراک لە هەرێمی کوردستان قەیران دروستنەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له پەرلەمانی کوردستان: حکومەت بۆ چارەسەری قەیران قەیرانێکی دیکە دروستدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان دەبینێت و قەیران لە دوای قەیران…
زیاتر ببینە

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن…
Total
0
Share