ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایکبووی ساڵی 1984 برینداربوو.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێکی لەدایکبووی ساڵی 1965 گیانیلەدەستدا، بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و تەرمەکەش لەپزیشکی دادی کەلارە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

May be an image of car

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: جەختمان لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کردەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان خەجت لە پەلەکردن و دروستکردنی کۆدەنگی کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. قوباد…
Total
0
Share