ئەمڕۆ سێشەممە فێستیڤاڵی هەمە چەشنەی كەلتووری و ڕۆشنبیری و هونەرە میللیەكانی پێكهاتەكان، بە سەرپەرشتیی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
فێستڤاڵەکە لە قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت و تەنها ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت، تێیدا پێکهاتە جیوازەکان بە چالاکیی جۆراوجۆر بەشدارییان کردووە.
لە فێستیڤاڵەکەدا شەش گروپ بەشدارییان کردووە و چالاکییەکان نمایشی هونەری و هەڵپەڕکێ لە خۆدەگرێت.