دەزگای کیبنهویر ئاند فیچ_ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کتێبی (ئازادی) کە باس لە یادەوەرییەکانی ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا دەکات، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و هەفتانە 12 هەزار کۆپی لێدەفرۆشرێت.
کتێبەکەی ئەنگێلا مێرکڵ لەلایەن خودی خۆی و هاوڕێیەکی نزیکیەوە لە 736 لاپەڕەدا نووسراوەتەوە و باس لە وردەکاریی رووداوەکانی ژیانی تایبەتی و ژیانی سیاسیی دەکات لەنێوان ساڵانی 1954-2021 و نرخەکەی 42 یۆرۆیە.
کڕیارانی کتێبە تەنها لە ناوخۆی ئەڵمانیادا نین و لە سەرانسەریی ئەوروپاوە کڕیاری هەیە.