توێژینەوەیەک: تەماشاکردنی فیلم و چوون بۆ سینەما گرنگە بۆ لەش و مێشک

توێژینەوەیەکی نوێ سوود و گرنگییەکانی تەماشاکردنی فیلمە سینەماییەکانی بۆ تەندروستیی لەش و مێشک ئاشکراکرد.

توێژەران گەیشتوون بەو ڕاستییەی کە لێدانەکانی دڵ لە سینەمادا زیاد دەکات، بەهەمان ڕێژەی ڕاهێنانی سووکی لەشجوانی بۆ ماوەی ٤٥ خولەک.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ”دەیلی مەیڵ”ـی بەریتانی، توێژەران دەڵێن لە کاتی تەماشاکردنی فیلمدا مێشک دەگاتە ئەوپەڕی تەرکیزی خۆی، لەشیش کارلێکی لەگەڵ دەکات و چالاک دەبێت.

ئەو تەرکیزەی لەناو هۆڵی سینەما و لە تەماشکردنی فیلمدا دەکرێت، پاڵپشتیی سیستمی تەرکیز و یادگە دەدات لەناو مێشکدا.

توژێژەرانی زانکۆی لەندەن، بۆ مەبەستی پەیوەندیی نێوان فیلم و تەندروستیی لەش و مێشک، تاقیکردنەوەیان لەسەر ٥١ کەس کردووە کە تەماشای فیلمی “عەلادین”ـیان کردبوو، ئامێرێکیشیان بۆ پێوانەی تێکڕای لێدانەکانی دڵ و پلەی گەرمیی لەش و کاردانەی پێستی بینەرەکان جێگیرکردبوو.

توێژەران بینەرەکانی فیلمیان لەگەڵ گرووپێکی ٢٦ کەسیدا بەراورد کرد کە لە هەمان کاتدا خەریکی خوێندنەوە بوون، پاشان بۆیان دەرکەوت کە ئەوانەی ٤٥ خولەکیان لە سینەما بەڕێکردووە، ڕێژەی لێدانەکانی دڵیان بەرزبووبووە تا ئاستی “ناوچەی لێدانی دڵی تەندرووست”.

هەر لەبەر ئەمە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە کارامەیی چارەسەری کێشەکانی مێشک، کە بە تەماشکردنی ڕووداو و سەرکێشییەکانی ناو فیلم زیاتر دەبێت، ڕاهێنانێکی باش و گرنگە بۆ مێشک.

بابەتی پێشتر

خوێندکارێکی ١٧ ساڵ هەسارەیەکی نوێی بە تایبەتمەندیی جیاوازەوە دۆزییەوە

بابەتی دواتر

کێبڵی شەحنی ئایفۆن یەکێتیی ئەوروپای هەراسانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share