کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە لە حاجی ئۆمەران زۆرترین باران باریوە و ئەمڕۆ و سبەینێش باران نابارێت.

بەپێی ئەو ڕێژەی بارانبارینەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە حاجی ئۆمەران 9 ملیمەتر باران باریوە کە زۆرترین بڕە، لە سلێمانی و هەڵەبجە کەمترین بڕ باریوە کە 0.3 ملیمەترە.

هەروەها کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و بەوپێیە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت و جارێکی دیکە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە سوودێکی زۆری بۆ بوژاندنەوەی…
زیاتر ببینە

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە دەقی توێژینەوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، قرشەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆر لەوە ئاڵۆزتریان هەیە کە پێشتر زانراوە و…
زیاتر ببینە

یاداشتی ناڕەزایی دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەرزكرایەوە

یەكێتیی پەرلەمانتاران دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر هەڵوێست وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ناڕەزاییەكانی خەڵك یاداشتێكی ناڕەزایی بەرزكردووەتەوە. پەیامی…
Total
0
Share