بومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک شارۆچکەی دەربەندیخانی هەژاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، گوڕی بومەلەرزەکە 3.6 پلەی ڕێختەر بووە و لە نەوەندی شارۆچکەی دەربەندیخان ڕوویداوە.

بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 1:18 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێنەکراوە.

دەستەی کەشناسی داواش لە هاوڵاتییان دەکات بە ئاگابن و بە وریاییەوە مامەڵەبکەن دووربکەونەوە لە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست کە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
Total
0
Share