كچێكی رفێندراو ئازادكرا

كچێك دوای رفاندنی ئازادكرا و رفێنەرەكەی دەستگیركرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی هەواڵگریی سەربازی، كچێكی تەمەن 17 ساڵیان لە دەست رفێنەرەكەی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئازادكرد.

بەشی راگەیاندن لە هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی خانەوادەی كچێك سكاڵایان لای هێزەكانی پۆلیس تۆماركردووە بەوەی كچەكەیان رفێندراوە، زانیارییان لەبارەی دۆسیەكەوە كۆكردووەتەوە و دەركەوتووە پیاوێك رفاندوویەتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی هەواڵگریی سەربازی، كچەكە لەدایكبووی 2005 بووە و دوای دۆزینەوەی رفێنەرەكە، بۆسەی بۆ دانراوە و بانگكراوە بۆ شوێنی مەبەست لە گەڕەكی قادسییەی شاری تكریت و دەستگیركراوە، كچەكەش كە لە هەمان گەڕەك دەستبەسەركرابوو ئازادكراوە.

بابەتی پێشتر

لە كەمترین ماوەدا بووەتە بێزراوترین سەرۆك وەزیران

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: چارەسەرەکانی گۆشەگیری دەتوانن بونیادی مێشک بگۆڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share