حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

میدیا عێراقییەکان ئاشكرایانکرد، لە پارێزگای نەینەوا چوارەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکییەوە بڵاویانکردەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای نەینەوا، پشکنین بۆ کەسێکی تەمەن 30 ساڵان کراوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، تووشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تووشبووەکە دۆخی تەندروستیی جێگیرە و لەئێستادا، چارەسەر وەردەگرێت.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

ئەو نیشانانەی کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیان بریتین لە (خوێنبەربوون لە ژێر پێست، لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، یان لە دەم و چاو و گوێ، هەروەها تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کۆما، هێڵنج، لەکارکەوتنی گورچیلە یان جگەر، کێشەی هەناسەدان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share