سۆران عومەر: ناردنی مووچەی مانگی یەك راگیرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مانگی یەك لە بەغداوە راگیراوە و هیچ تەمویلێك بۆ مووچەی مانگی یەك ناكرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەرپرسانی ژمێریاری و بودجە و ئەو لیژنەیەی بۆ تەمویلی مووچەی هەرێم كاردەكەن وتوویانە تەمویلی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ راگیراوە و هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی یەك نانێردرێت.

وتیشی، “ئەو وەڵام و وەڵامكارییەی هەردوو وەزارەتی دارایی دۆخەكەی ئاڵوزكردووە و كێشەكانی ساڵی رابردوو كەڵەكەبوون بۆ ئەمساڵ و پێویست دەكات وەفدێك بێنە بەغداد و ئەو كێشانە بەپەلە یەكلابكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە،…
Total
0
Share