ئیدارەى پاریس سانجێرمان و مباپی ڕێکەوتنیان کردووە

ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان داواى لە مباپی کردووە لە ڕاگەیاندنەکاندا مانەوەى خۆی لە فەرەنسا دوپاتبکاتەوە.

پاش یارییەکەى پاریس و مارسیلیا، کیلیان مباپی لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕەتیکردەوە بیەوێت لە پاریس بڕوات.

وتیشی: بەهیچ شێوەیەک بیرم لە ڕۆیشتن نەکردۆتەوەو داواشم نەکردووە کە بڕۆم.

بەپێی ڕاگەیاندنەکان بێت ئەو قسانەى مباپی بە مەبەست کراوە و لەلایەن ئیدارەى پاریسەوە پێی کراوە.

ئیدارەى پاریس دەیەوێت فشارەکانی سەر مباپی و یانەکەى کەم ببێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئەو داوایەى لە مباپی کردووە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لەکاتی سەرکەوتن بە سەر چیایەکدا ورچ پەلاماریدا

بابەتی دواتر

کانتێ لە مۆندیال بێ بەش دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share