كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی قادش

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دوپاتیكردەوە كە ئەوان سەرەتا ڕێزی خشتەی یارییەكانی لا لیگا دەگرن دواتر سەرنج دەخەنە سەر یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.

ڕەتیشیكردەوە هیچ شتێك لەسەر داهاتووی مارسیلۆ و هازارد بكات و خستییە دوای یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– پشووم بە بنزیمەدا لەبەرئەوەی شایستە بوو، دوو رۆژ پشوو بوو، بەرامبەر قادش ڤینیسیۆس و كۆرتوا پشوو دەبن، هەفتەی داهاتوو هەمووی دەگەڕێتەوە.

– پێویستە سەرەتا گرنگی بە خشتەی یارییەكان بدەین دواتر سەرنج لەسەر یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ دەدەین.

– هیچ قسەیەكمان لەسەر ڕۆیشتنی هازارد نەكردووە، پلانەكە ڕوونە، دەمێنێتەوەو هەوڵ دەدات ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات چونكە كاتێكی باشی لێرە بەڕێنەكردووە.

– باسی داهاتووی مارسیلۆمان نەكردووە، جارێ یارییەكی كۆتایمان هەیە، دواتر زۆر بە ڕوونی قسە لەسەر ئەوە دەكەین.

– هیچ سەرسام نەبوم بە ئاستی ڤینیسیۆس، لەبەرئەوەی بەهرەیەكی تایبەتی هەیە، دەمەوێت بڵێم ڕۆدریگۆ و كامافینگا و ڤالڤێردیش بەهەمان شێوەن.

– محەمەد سەڵاح وتی لە پێگەی خۆم باشترینی جیهانم پێموایە ڕاستە و منیش هاوڕام لەگەڵ قسەكانیدا.

– ژووری خۆگۆڕینی زۆر لێرە قورسترم توش بووە، زۆر بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەكەم.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕی هەناردەی ڕۆژانەی نەوت زیاددەكات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەگەڵ لیڤا ڕێککەوتووە و بە ئاڵوگۆڕی کۆلیبالی ڕازییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری عێراق دوورخرایەوە

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زیلیکۆ پترۆڤیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ‏لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە…
Total
0
Share