فەرمی.. ئەنجامی تیروپشکی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ

تیروپشکی ئۆڵۆمپیادی 2021 ئەنجامدرا

ئەمڕۆ، چوارشەممە تیروپشکی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2021 ئەنجامدرا و هەڵبژاردە بەهێزەکان لە کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمدا کۆبوونەوە.

بڕیارە یارییەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ لە 23ی تەمووز تاوەکو ڕێکەوتی هەشتی ئاب بەردەوامی هەبێت، بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری زیوریخ لە سویسرا ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین کەوتوونەتە یەک کۆمەڵەوە، هەروەها هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەڵمانیا کەوتونەتە کۆمەڵەیەکی دیکەوە.

کۆمەڵەکان دەکرێن بە چوار بەشەوە، لە هەر کۆمەڵەیەکیشدا چوار هەڵبژاردە بوونیان دەبێت.

ئەنجامی تیروپشکی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی 2021

ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوەیە بووە:

کۆمەڵەی یەکەم: ژاپۆن، ئەفریقای باشوور، مەکسیک، فەرەنسا

کۆمەڵەی دووەم: نیوزلەندا، کۆریای باشوور، هندۆراس، ڕۆمانیا

کۆمەڵەی سێیەم: میسڕ، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، ئوسترالیا

کۆمەڵەی چوارەم: بەرازیل، ئەڵمانیا، کۆتدیڤوار، سعودیە

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کۆرۆنا زۆرترین زیانی لێداون

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: مەترسیی کەمئاوی نزیکە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت گرفتار دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share