لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و باسی دۆخی یانەکەى کرد پێش ئەوەى ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆمەدرید ببنەوە.

یارییەکە سبەى کاتژمێر 10 لە واندامیترۆ پۆلیتانۆ بەڕێوەدەچێت

// ڤینیسیۆس لە دۆخێکی باشدایە و سبەی لە لیستی یاریزانەکاندا دەبێت

// بیلینگهام هیچ پێکانێکی نییە و بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات

// ئێمە دەبێت بزانین بەرامبەر رکابەرێک یاریی دەکەین کە توانایەکی زۆری هەیە

// رکابەرییەکی بەهێز هەیە لە نێوان ڤالڤێردی و چوامینی و کامافینگا و کروس و مۆدریچ، لە دۆخەکە تێدەگەن، من دەزانم ئەوەى دایدەنیشێنم پێی ناخۆشە، بەڵام بۆ یاریزانێکی تری دادەنیشێنم تا چالاکی بخاتە یارییەکەوە

// دێربی هەمیشە چانسێکی گەورەیە، یارییەکی تایبەتە و دوو یانەى پایتەخت یاریی تیا دەکەن

// ئامانجمان بردنەوەى یارییەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵە

// ئەگەر بیلینگهام توشی پێکان ببێت، ناگرین، کەسێکی تر دەخەینەجێگەکەى تا دەگەرێتەوە

// ئەم وەرزە لە رووی رەگەزپەرستییەوە رێزی زیاتری یاریزانەکان دەگیرێن

بابەتی پێشتر

بەم رێگایە خۆت لە بۆنی سیر رزگاربکە

بابەتی دواتر

ڕیکۆردەکانی ڕۆناڵدۆ بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share