ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی دوو سایدی نێوان كەلار-دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاماژە بە بڕگەی یەكەم و یازدەهەم لە ماددەی 9 لە پەیڕەوی هەمواركراوی ناوخۆی ئەنجومەنەكە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی تەواونەكردنی ڕێگای دوو سایدی نێوان كەلار- دەربەندیخان و ڕێگای سایدی دووەمی دەربەندیخان- وارماوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بڕیاری چارەسەركردنی دەدرێت.