وەزارەتی کارەبا ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلی بارانبارین دەکات

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئامادەکارییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی بڕانی کارەبا کردووە، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێم دروستببێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، “بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزانیی هەرێم، لە ماوەی رۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات و لە هەندێک شوێنیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە، فەرمانگەکانی کارەبا، بەتایبەتی کارمەندانی تەکنیکی لە هۆبەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی ناکاو و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی کارەبا، کە لە ئەگەری باران و لافاو روودەدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو، کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبکەن”.

داوایشیکرد، “کارمەندانی تەکنیکمان رەچاوی رێوشوێنی سەلامەتی پیشەیی بکەن و هیوادارین هاوڵاتییانیش هاوکاربن”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: نۆ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سەمیر هەورامی نوێترین بڕیاری تیمی وەزاریی یەكێتی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیاز دەرگەڵەیی کوژرا

ئەمشەو نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share