سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی لەگەل سەقامگیریی سیاسی و ئەمنيی ناوچەكەیە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی

ئەمڕۆ یەكشەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكی نێوان هەردوولا، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكران.

دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە، باری سەرنج و گۆشەنیگا و تێروانینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە دۆخی گشتیی سیاسیی عێراق و كوردستان و ناوچەكەی بۆ وەفدی میوان خستەروو، رایگەیاند، یەكێتی لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەكەیە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی، هاوكات لەگەڵ سەروەریی یاسا و پەیڕەوكردنی خاڵ و بەند و بڕگەكانی دەستووری هەمیشەیی عێراقدایە كە تاكە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێكخستنی كاروباری وڵاتە

فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان تەئكیدیكردەوە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بەگرنگی و بایەخێكی زۆرەوە دەڕوانێتە عێراق و هەرێمی كوردستان، هەمیشە خوازیاری سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و سەربازیە لە ناوچەكەدا، هاوكات لەگەڵ پەیوەندیەكی بەهێزی نێوان لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی عێراقە بەتایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share