باران و بەفر چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

پێشبینی نمە باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ئاسمانى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه‌باران به‌شێوه‌ى بچڕبچڕ له‌ كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆدا به‌تايبه‌ت له‌ سنوورى دهۆك، هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين. هه‌روه‌ها به‌فرێكى كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌ سنووريه‌كان ده‌بارێت.

دەشڵێت، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانى (سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركوك و گه‌رميان) ئاسمان هه‌ورى ته‌واو و نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك دڵۆپه‌ باران و پلەكانی گەرماش 3 پلە نزمدەبنەوە.

كەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترين ڕێژه‌ى باران بارين له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك و ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروانێکی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت

کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24  بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی…
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share