كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، كرێكارێك لە هەورامان گیانیلەدەستدا.

كرێكارەكە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی بەڵخەی سەر بە ناحیەی بیارە لە كاتی كاركردندا بەر تەزووی كارەبا كەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

وەك وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو كرێكارە تەمەنی 23 ساڵ بووە و ناوی (ڕابەر محەمەد ئەحمەد)ـە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادیی هەڵەبجە کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی بیارە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: نابێت کۆسپ و تەگەرە بخرێتە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و رایگەیاند تیایدا رایگەیاند، پێویستە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج…
Total
0
Share