كۆچەر جەمال: رۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو سانتیمەتر دادەبەزێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە بڕێكی زۆر كەم داهاتی ئاو كۆكراوەتەوە و رۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو سانتیمەتر دادەبەزێت.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایگەیاند، ئەمساڵ تەنها 205 ملیم باران لە دوكان باریوە و بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر كەمە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردانەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان بەردەوامدەبێت.

راشیگەیاند، ئاوی بەنداوی دوكان بەشێكی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە و دەمانەوێت بڕێكی زیاتر ئاو لە بەنداوی دوكان بهێڵینەوە و لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەغداد گفتوگۆی توند لەسەر بەردانەوەی بڕی ئاوی بەنداوی دوكان دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی دۆخی عێراقەوە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگیرێن؟

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوكارییەی مانگانە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی تەرخاندەكات بەردەوامدەبێت و…
Total
0
Share