بافڵ جەلال تاڵەبانى: بەرپرسیارێتیی هەموومانە پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی هەموومانە روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت، خزمەتی زیاتری خەڵک بکەین و پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم دەکەم لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و تێکۆشەرەکانی رێگای خەباتی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

سەرۆکى یەکێتى وتیشى، “راپەڕین کە لە رانیەی سەربەرزەوە ئاگری بڵێسەی سەند، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قارەمانێتیی رێکخستنەکان و شانەچەکدار و پارتیزانەکانی شۆڕشی نوێ و دواتر یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە بەرەی کوردستانیدا، ئەمەش سەلماندی کە زوڵم و ستەم و نادادی هەرگیز ناتوانێت دەنگ و ئیرادەی گەلەکەمان کپ بکات”.

دووپاتیشیدەکاتەوە، ئەمڕۆ دوای زیاتر لە سێ دەیە بەرپرسیارێتیی هەموومانە کە هەوڵەکانمان یەکبخەین لەپێناو پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بنیادنانەوەی متمانە تاوەکو روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت و بە ئیرادە و ئیدارەیەکی نوێوە کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین و خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین و پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانى ئاماژەشدەدات، یەکێتیی وەک ئەندازیاری راپەڕین، لەبەردەم قوربانیدان و خوێنی شەهیدان و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی وەک رابردوو بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە هێنانەدی مافەکانی گەلەکەمان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی له‌ داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین…
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری: دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات”. بێستون حەمەساڵح،…
Total
0
Share