کەسێک دەستگیرکرا لەڕێگەی 11 پەڕەی فەیسبوکەوە بە فێڵ پارەی لە بەرپرسان وەرگرتووە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری موسڵ ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 پەڕەی وەهمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک هەبووە و پارەی لە بەرپرسان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە لەڕێگەی سێ مۆبایلی جیاوازەوە ئەو پەڕانەی فەیسبوکی بەڕێوەبردووە، لەڕێگەیەوە بە فێڵ پارەی لە بەرپرسان و سەرمایەدارەکان وەرگرتووە.

باس لەوەشکراوە، ژمارەیەک لە بەرپرسان پەیوەندییان بەو کەسەوە کردووە و زانیارییان دژ بە بەرپرسانی دیکە پێداوە.

ئەو کەسە لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لەو کەسانە دەستگیرکراوە کە فێڵی لێکردوون، ئەوەش ئاشکراکراوە، تۆمەتبار دووەم گەورەترین کەسە کە لەو جۆرە فێڵانەی کردووە و لەمساڵدا دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هێشتا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە پووچەڵ نەبووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە، لە هەوڵی…
Total
0
Share