بانکێكی ئەوروپی ڕەزامەندی لەسەر ئەندامیه‌تی عێراق دەربڕی

بانکی ناوەندیی ئەوروپی بۆ دووبارە بونیادنانەوە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەندامیه‌تی عێراق لە ئەنجومەنی پارێزەرانی بانکەکە.

عێراق لە ساڵی 2018دا داوایەکی ئاڕاستەی بانکی ئەوروپی بۆ دووبارە بونیادنانەوە و گەشەپێدان کردووە بەمەبەستی بەئەندامبوونی، ئەمڕۆ عێراق یەکەم هەنگاوی نا لە ئەندامیه‌تی بانکی ناوەندیی ئەوروپی بۆ دووبارە بونیادنانەوە و گەشەپێدان، لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی لەمیانی کۆبوونەوەی ساڵانەی کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا.

بانکی ئەوروپی بۆ دووبارە گەشەپێدان و بونیادنانەوە، کاردەکات بۆ هاوکاریی بوژاندنەوە و گەشەپێدان لە بوارەکانی کەرتی تایبەت و بوژانەوە، وەبەرهێنان، پاڵپشتیی سیاسی و پاڵپشتیی هونەری، ساڵی ڕابردوو بانکەکە هەستاوە بە ئه‌نجامدانی 452 پرۆژە لە ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا، پاڵپشتییەکانی بانکەکە لە ساڵی ڕابردوودا 10 ملیار یۆرۆی تێپەڕاند کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی بانکەکەدا ئەو بڕە تێپەڕێنێت، لەکاتێکدا لە ساڵی 2018دا 9.5 ملیار یۆرۆی بۆ پاڵپشتیکردن خەرجکردووە.

لە کۆبوونەوەی پێشتری ئەندامانی بەنکەکەدا، یۆرگن ڕیگترینگ، سەرپەرشتیاری کارەکانی سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ دووبارە بونیادنانەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، “لەمیانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکەکە لە سێ هەفتەی داهاتوودا، کە بەم نزیکانە بەڕێوەدەچێت بڕیار لەسەر بە ئەندامبوونی عێراق لە ئەنجومەنی پارێزەرانی بانکەکە دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share