بە هۆی خراپی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکان لە پارێزگایەک راگیران

بە هۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای دیوانییە تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی راگرت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیوانییە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بە هۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا تاقیکردنەوەی مانگانەی خوێندکاران کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت بۆ کاتێکی دیکە دواخرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە دواتردا لە بەرواری ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دواخراوەکە خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و لە بەشەکانی باکووری و ناوچە سنووریەکان لەگەڵ ئێران بارانی بە خوڕ دەبارێت و ئەگەری روودانی لافاو هەیە.

 

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەکی دیکە ئیستانبوڵی هەژاند

بابەتی دواتر

بێ ئەوەی هیچ زەبرێکت بەرکەوتبێت پەڵەی شین لەسەر پێستت دروست دەبێت؟ هۆکارەکەی بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share