69 كەس لە ژاپۆن بە لافاو گیانیان لەدەستدا

لافاو و زریانی نانمادول لە ژاپۆن ماوەی سێ ڕۆژە زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لەو وڵاتە داوە، دەسەڵاتداران دەڵێن، 69 كەس گیانیان لەدەستداوە.

زۆرینەی قوربانییەكان ئاو بردوونی، بەڵام هەندێكیان بەهۆی كەوتنی تەن و كەرەستەوە بەسەریاندا مردوون و یەكێكی دیكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و نغرۆبوونی ئۆتۆمبێلەكەیەوە خنكاوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكاندا، دەیان كەسی تر برینداربوون و پێشبینیی تۆماركردنی حاڵەتی زیاتری مردن و برینداربوون دەكرێت.

بەهۆی لافاو و زریانەكەوە زیان بەر كەرتی گواستنەوەی ژاپۆن كەوتووە، 801 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە و هاتوچۆی بەشێك لە شەمەندەفەرەكان ڕاگیراوە.

میدیای ژاپۆنی دەڵێت، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 20 هەزار كەس لە پەناگەكاندا ڕۆژیانكردووەتەوە و دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە بە ملیۆنان كەسی دانیشتووی ناوچەكانی زریانەكە، خۆیان بپارێزن لە لێزمەباران و ڕەشەبا كە خێراییەكەی گەیشتووەتە 234 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
Total
0
Share