ماکرۆن: جیهان پێویستی بە شۆکێکی دارایی گەورەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە گۆڕانی کەشوهەوا

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا – وێنە، فرانس پرێس

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، جیهان پێویستی بە “شۆکی دارایی گشتی و زیادکردنی دارایی تایبەت” هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی وڵاتانی لاواز بدات لە رووبەڕووبوونەوەی هەردوو مەترسیی هەژاری و گۆڕانی کەشوهەوا.

ماکرۆن لە میانی کردنەوەی لوتکەی “پەیماننامەی دارایی جیهانی نوێ” لە پاریس کە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت ، وتی، “وڵاتان نابێت بخرێنە پێش هەڵبژاردنی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری یان بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت توانایەک هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لە هەمان کاتدا، لە چوارچێوەی کۆدەنگییەکی نوێدا”.

وتی، “دەبێت شۆکێکی دارایی گشتی دروست بکەین و پێویستمان بە دارایی تایبەتی زیاترە .”

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەبێ گۆڕینی تەواوی سیستمەکە، دەتوانین وای لێبکەین زۆر باشتر کاربکات ئەگەر ئەم پارەیە و ئەم نەختینەیە بخەینە خزمەت پێشکەوتنی”.

 

بابەتی پێشتر

بڕگەیەکی گرێبەستی سیمۆنز سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە

بابەتی دواتر

كەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share